-

دووەمین پاڵەوانەتی شەتڕەنجی راپیدی نێودەوڵەتی بارزانی

05.11.2023 لەژێر چاودێری دەزگای خێرخوازی بارزانی و بە هاوکاری یانەی شەتڕەنجی خانزاد ئامادەبوونی بەرێز کاک جعفر ئیمیکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەڕێز هشام علی تاهر ئەمین داری گشتی فیدراسیۆنی شەتڕەنجی ئاسیا و بەرێز ظافر عبدالامير سەرۆکی یەکێتی شەتڕەنجی عێراقی و بەرێز مامۆستا بورهان ئەرگوشی راوێژکار لە وەزارەتی پەروەردە و بەرێز د. دڵزار حمەصالح سەرۆکی یانەی شەتڕەنجی خانزاد و لەگەڵ چەندین مێوان و شەتڕەنج زانان دووەمین پاڵەوانەتی شەتڕەنجی راپیدی نێودەوڵەتی بارزانی دەستیدەستی پێکرد بە بەشداری ٥٠ یاریزانی دەڤەری بارزان پاڵەوانیەتیەکە بە ٩ راوندی سویسری بە کاتی ١٠ خولەک و زیاد کردنی ٥ چرکە بۆ هەر جولەیەک بەڕێوەدەچێت،شایانی باسە ئەم پاڵەوانێتیە بە سەرپەرشتی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی عبدالعزيز أسود عزيز وەک ناوبژیوانى سەرکى و رێکخەرى بۆردى ئۆنڵاین و ناوبژیوانی نێودەوڵەتی کاوە خلیلى و دیار حمەصالح بەڕێوەدەچوو. .

Visited : 792216
Online Users : 6