-

ۆرکشۆپی پەرەپێدانی وانەی وەرزش

12.10.2023

بە ئامادەبوونی بەرێزان د. ئالان حمەسعید وەزیری پەروەردە و مامۆستا برهان ئەرگۆشی راوێژکار و مامۆستا حسن سرتیپ بەرێوەبەری گشتی پرۆگرام و چاپەمەنی و د. ڤیان حسين بەرپرسی بەشی وەرزش و ماموستا شيلان بەرێوەبەری پلان بەشدار بووین لە ۆرک شۆپی پەرەپێدانی وانەی وەرزش کە وەزارەتی پەروەردە لە گەڵ رێکخراوی giz ی المانی لە رۆزی ١٢-١٠-٢٠٢٣ کاتژمێر ٩ی بەیانی لە هۆتێل ڤان رۆیال ئەنجام دا

بەرێزان د. دڵزار حمەصالح و د. فرهاد عه‌لی و ئەندازیار کاردۆ ئاکو سەرنج و تێبینیەکانیان سەبارەت بە گڕینگی خوێندنی وانەی یاری شەتڕەنج لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بۆ ئامادەبوان خستە روو وە یەکەم وانەی مێژووی ووترایەوە وە بۆە بناغەی بەهێزی ئەم وانەیە بۆ داهاتوو ئەمەش لە دوای ئەوە دێت کە لێژنەی خوێندنی وانەی یاری شەتڕەنج لە یانەی شەتڕەنجی خانزاد پرۆگرامی تەواوی بۆ ئەم مەبەستە ئامادەکردوە ... کە بریارە لە ماوەی داهاتوو خولی فێربوون بۆ تەواوی مامۆستایانی وانەی وەرزش بکرێتەوە بە هاوبەشی نێوان یانەی شەتڕەنجی خانزاد و وەزارەتی پەروەردە وە ئەم کتێبە بەسەر بەشداربوان دابەش بکرێت

 

Visited : 794854
Online Users : 8