-

خولی راهێنەران لە یانەی خانزاد

16.08.2019

لیژنەی راهێنەران لە یەکێتی عیراقی مەرکەزی وە بە هەماهەنگی لەگەڵ یانەی شەتڕەنجی خانزاد خولێکی پێشخستن و راهێنانی کردەوە لە هەولێر لە هۆڵی یانەی خانزاد بە بەشداریکردنی زیاتر لە 25 راهێنەر. مەبەست لە خولەکە بریتی بوو لە پێشخستنی راهێنەرە عێراقیەکان و پیدانی زانیاری کە یارمەتییان بدات لە بەرەوپێشبردنی کاری راهێنان.

وانەکان لە لایەن چەند راهێنەرێکی نێودەوڵەتی وترانەوە کە بریتی بوون لە بەرێزان

  • رشيد حفاظ لە ووڵاتی مەغریب
  • بشار مصطفى لە سوریا
  • غسان محمد علي و حسين علي حسين و حيدر عبدالغني لە عێراق

لە خولەکە هەریەک لە ظافر عبدالأمير سەرۆکی یەکێتی شەتڕەنجی عێراقی و دڵزار حەمە ساڵح سەرۆکی یانەی شەتڕەنجی خانزاد ئامادە بوون وە لە کۆتایی خولەکەشدا بڕوانامەی بەشداربوون بە سەر ڕاهێنەرانی بەشداربوو دابەش کرا 

 

Visited : 780782
Online Users : 11